"جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌گیرسێ"
K24 - هه‌ولێر:
رژێمی پیۆنگ یانگ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/4/2017 هۆشداریداو رایگه‌یاند" ئێمه ئاماده‌ین به چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بده‌ینه كه بكرێته سه‌رمان".
ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه پێشتر گوتبووی" ئێمه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆریای باكوور ده‌كه‌ین".
به‌رپرسی دووه‌می رژێمی كۆریای باكوور، له كاتی نمایشی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی یادی 105 ساڵه‌ی له دایكبوونی "كیم ئێل سۆنگ، دامه‌زرێنه‌ری كۆریای میللی دیموكراتی" رایگه‌یاندووه:" وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه وه‌ڵامی جه‌نگێكی گشتگیر به جه‌نگێكی گشتگیرتر بداته‌وه".
چۆی ریۆنگ - های، گوتوویه‌تی" ئێمه ئاماده‌ین وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی به هێرشێكی ئه‌تۆمی و به شێواز و رێگای تایبه‌تی خۆمان بده‌ینه‌وه"، ئه‌م قسانه‌ش له كاتێكدایه، فڕۆكه‌هه‌ڵگری "كارڵ ڤینسۆن" و كه‌رته ده‌ریاییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌و نیمچه دوورگه‌ی كۆریی ده‌ڕۆن".
پێشتریش سوپای كۆریای باكوور له لێدوانێكدا كه ئاژانسی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه رایانگه‌یاندبوو" له كاتی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگدا، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له كۆریای باشوور و "باره‌گاكانی شه‌ڕ" وه‌ك كۆشكی شین، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور له سیۆل، له چه‌ند خوله‌كێكدا وێران ده‌كه‌ین".