ھێرشێكی داعش تێكشكا و چەندین تەرم لە بەرەكانی شەڕ جێماون

فەرماندەیەكی سوپای عێراق كوژرا

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنووری شەرگات ھێرشیان كردە سەر سوپای عێراق و ھێرشەكەیان تێكشكێنراو چەندین تەرمی چەكدارانی داعش لەبەرەكانی شەڕ جێماون.

حەمید دزەیی سەرباز لە ھێزەكانی عێراق لەبەرەكانی شەڕ بە كوردستان24 گوت: "كاتژمێر 12 شەوی رابردوو داعش لە گوندی گەنعوسی سەر بە شارۆچكەی شەرگات، ھێرشی كردەسەر فەوجی 3 لیوای 91 سوپای عێراق، زۆربەیان خۆكوژ بوون و خۆیان تەقاندەوە".

گوتیشی: "دوای 45 خولەك ھێرشەكەی داعش تێكشكێنرا و چەندین تەرمیان لێ بەجێماوە".

لەبارەی زیانەكانی سوپای عێراق گوتی: "فەرماندەی فەوجی سێ بەناوی عەقید فەلاح و سەربازێكی دیكە كوژران و  چوار سەربازیش بریندار بوون".

ھێرشێكی داعش تێكشكا و چەندین تەرم لە  بەرەكانی شەڕ جێماون
ھێرشێكی داعش تێكشكا و چەندین تەرم لە  بەرەكانی شەڕ جێماون
ھێرشێكی داعش تێكشكا و چەندین تەرم لە  بەرەكانی شەڕ جێماون