كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رەوشی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی ئاشكرای كردووە، سبەی ئاسمانی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور.