مێسی خه‌ریكه له‌م خه‌ونه‌شی بێبه‌ش بێت
لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا خه‌ریكه له بردنه‌وه‌ی ناسناوی پێڵاوی زێرین بێبه‌ش ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ركابه‌ره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا تا دێت به‌هێزتر ده‌بن، یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مێسی له دژی ریال سوسیداد ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی پێش ركابه‌ره‌كانی بكه‌وێته‌وه.
له ئێستادا 5 یاریزان له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین به‌ربژێرین، پێشتر مێسی به 27 گۆڵ له لالیگا پێشه‌نگی سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانی ئه‌ورووپای گرتبوو، به‌ڵام (باست دۆست) هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی له دوایین 2 یاری خۆی 4 گۆڵی تۆمار كرد و لوتكه‌ی یاریزانه به‌ربژێره‌كانی گرت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین.
باست دۆست به تۆماركردنی 28 گۆڵ و كۆكردنه‌وه‌ی (56) خاڵ پێشه‌نگی گرتووه، لیۆنێل مێسی به (27) گۆڵ و (54) خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه، لیڤاندۆڤسكی، ئۆبامیانگ و ئه‌ندریا بیلۆتی پله‌كانی سێیه‌م تا پێنجه‌میان گرتووه.