به وێنه.. هونه‌رمه‌ندانى توركيا ده‌نگيان دا
K24 - هه‌ولێر
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی توركیا تاركان یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی توركی بوو كه ئه‌مڕۆ چووه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ریفراندۆنی ده‌نگی خۆیدا.
ده‌نگدانی هونه‌رمه‌ندان له توركیا به قه‌د ده‌نگدانی سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه و له میدیاكان گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت. هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی تاركان له بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه هاته ده‌ره‌وه، هه‌ندێ هاووڵاتی وێنه‌ی یادگاریان له‌گه‌ڵ گرت.
تاركان كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌یه، رایگه‌یاند "هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆم به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن.
هونه‌رمه‌ند مسته‌فا چیچلی له ئه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام وێنه‌ی ده‌نگدانی خۆی بڵاوكرده‌وه و ئه‌وه‌شی نووسیوه "له‌پێناو حوكمی دیموكراسی تكایه بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان".
ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشتر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ریكلام بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری كردبوو.
ئه‌كته‌ر خالید ئیرجینش ناسراو به سوڵتان سلێمان وهاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌دلیا پێكه‌وه چوونه بنكه‌ی ده‌نگدان و وێنه‌كه‌شیان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم تاتلیسه‌س وێنه‌ی ده‌نگدانی خۆی له ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و گوتی "له رێگام بۆ به‌كارهێنانی مافی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن". دواتر وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی له كاتی ده‌نگدان بڵاوكرایه‌وه.