ئه‌ردۆغان له وتارى سه‌ركه‌وتندا: 25 مليۆن به‌ڵێ بوونه بڕيار
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا كه به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى راپرسى توركيا پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، به ناوى خۆم و ميله‌ته‌كه‌مه‌وه سوپاسى ئه‌وانه ده‌كه‌م كه متمانه‌يان به مندا سه‌رۆكايه‌تيان بكه‌م.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: سيستمى سه‌رۆكايه‌تى بۆ ئێمه زۆر گرنگه و هه‌ر گۆڕانكارييه‌ك كه كرابێت هاوشێوه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى پێشوو نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: گه‌لى توركيا بڕيارى له چاره‌نووسى خۆى دا و بۆ يه‌كه‌مجاره به‌ڕێوبه‌رايه‌تى و سيستمى به‌ڕێوبه‌رايه‌تيمان ده‌گۆڕين و ئه‌وه‌ى كراوه زۆر گرنگه و سيستمى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار كه ئيداره‌ى وڵات ده‌كات. كار بۆ يه‌ك ميله‌ت و يه‌ك ئاڵا و يه‌ك نيشتيمان و يه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: گۆڕانكارى له هه‌موو مادده ده‌ستوورييه‌كان نه‌كراوه و زۆر كارى گرنگ هه‌يه بيكه‌ين و ئيدى ته‌نيا به درووشم نا به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى سيستمى سه‌رۆكايه‌تى كار بكه‌ين.
داواشى له وڵاتانى هاوپه‌يمانى توركيا كرد، رێز له راپرسى خه‌ڵكى توركيا بگرن.