هه‌ده‌په و جه‌هه‌په داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له پارته‌كانى گه‌لى كۆمارى جه‌هه‌په و پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى گه‌لان هه‌ده‌په داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى به‌شێك له ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى توركيا ده‌كه‌ن.
هه‌ده‌په رايگه‌ياند، ئه‌نجامى ده‌نگدانى راپرسى توركيا ئاماژه‌يه بۆ هه‌بوونى ناكۆكى قووڵى ناوخۆيى.
كه‌مێك پێش ئێستا، ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى به‌ڵێ له سه‌رجه‌م شاره‌كانى توركيا ده‌ستيپێكرد و لايه‌نگرانى سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕينى خۆشى و شادى خۆيان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، پيرۆزبايى خۆى ئاراسته‌ى گه‌لى توركيا كرد و رايگه‌ياند، ئه‌نجامى راپرسييه‌كه داهاتوويه‌كى باشتر بۆ توركيا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى مه‌هه‌په رايگه‌ياند، ئه‌نجامى راپرسيه‌كه سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زنه بۆ توركيا.
به گوێره‌ى نوێترين ئه‌نجامى هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كانى پرۆسه‌ى راپرسى توركيا له ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا، له كۆى %99.98ى ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌يه‌يه:
به‌ڵێ: % 51.34
ژماره‌ى ده‌نگ: 24.819.870
نه‌خێر: %48.66
ژماره‌ى ده‌نگ: 23.526.419
به گوێره‌ى ئه‌نجامى هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌نجامى راپرسييه‌كه‌ى توركيا به‌م جۆره‌ى خواره‌وه‌يه:
به‌ڵێ: % 59,12
ژماره‌ى ده‌نگ: 420.618
نه‌خێر: % 40,88
ژماره‌ى ده‌نگ: 290.821
هاوكات سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتنى راگه‌ياند و لايه‌نگرانيشى له سه‌رجه‌م شاره‌كانى توركيا ده‌ستيان به ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن كرد.