ئه‌نجامى راپرسييه‌كه‌ى توركيا.. بــــه‌ڵـــــێ ســــــــــه‌ركـــه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى نوێترين ئه‌نجامى هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كانى پرۆسه‌ى راپرسى توركيا له ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا، له كۆى %99.98ى ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌يه‌يه:
به‌ڵێ: % 51,22
ژماره‌ى ده‌نگ: 24.325.691
نه‌خێر: % 48,79
ژماره‌ى ده‌نگ: 23.178.859
به گوێره‌ى ئه‌نجامى هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌نجامى راپرسييه‌كه‌ى توركيا به‌م جۆره‌ى خواره‌وه‌يه:
به‌ڵێ: % 59,12
ژماره‌ى ده‌نگ: 420.618
نه‌خێر: % 40,88
ژماره‌ى ده‌نگ: 290.821
هاوكات سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتنى راگه‌ياند و لايه‌نگرانيشى له سه‌رجه‌م شاره‌كانى توركيا ده‌ستيان به ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن كرد.