ئه‌ردۆغان به ده‌نگى كورد سه‌ركه‌وت و كوردستان24 زيادبوونى رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى له باكوورى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى كوردستان24، پرۆژه‌ى گۆڕينى ده‌ستوورى توركيا و سيستمى سياسى ئه‌و وڵاته به پشتيوانى و ده‌نگى كورد له باكوورى كوردستان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ، كه ته‌نيا ئاژانسى رێگه‌پێدراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌نگدان بڵاويكرده‌وه، به گوێره‌ى ئه‌نجامى هه‌ژماركردنى ده‌نگى له سه‌دا 99.33ى سندوقه‌كانى ده‌نگدان، ده‌نگى به‌ڵێ به رێژه‌ى %51.36 سه‌ركه‌وت و له به‌رامبه‌ردا ده‌نگى نه‌خێر به رێژه‌ى %48.64 شكستيهێنا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له شاره‌كانى باكوورى كوردستان رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى لايه‌نگرى ئه‌ردۆغان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2015 گۆڕانكارى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا هاتووه و پشتيوانى ئه‌ردۆغان له ناو كورددا زۆرتر بووه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى راپرسييه‌كه له زۆر شارى باكوورى كوردستان ده‌نگى نه‌خێر براوه بووه، به‌ڵام رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ڵێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى رابردوو زيادى كردووه و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه بۆ په‌ره‌سه‌ندنى لايه‌نگرى ئاكپارتى و ئه‌ردۆغان له ناو كورددا، تا ئه‌و راده‌يه‌ى شاره‌زايانى كاروبارى توركيا له‌و بڕوايه‌دان ئه‌مجاره راپرسييه‌كه‌ى توركيا به ده‌نگى كورد سه‌ركه‌وت.
هاوكات سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ستايشى زۆربوونى رێژه و ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى له باكوورى كوردستان كرد و ئه‌وه‌ش ده‌ريده‌خات پشتيوانى كورد له سيستمى سه‌رۆكايه‌تى و خودى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له توانايدا هه‌يه پارسه‌نگى هێز و پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى و سياسى ئه‌ردۆغان قايمتر بكات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو، له ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى و كه‌مپينى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵێ بۆ گۆڕينى ده‌ستوور، ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان زۆرتر بايه‌خيان به شاره كوردييه‌كانى توركيا ده‌دا.
ئه‌ردۆغان له باره‌ى گرنگى پشتيوانى كورده‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ده‌نگانه‌ى له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركيا هاتوون له هه‌موو ده‌نگێك گرنگترن.
له‌و باره‌يه‌وه، له وتارێكدا له به‌رده‌م لايه‌نگرانيدا گوتى: هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ من گرنگن، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ى له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركيا به‌ده‌ستهاتوون ماناى زۆريان هه‌يه.
ئه‌گه‌ر سه‌يرى رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى ئاكپارتى له 2015 بكه‌ين، له شاره كوردييه‌كان تێبينى ده‌كرێت، ئه‌مساڵ ژماره و رێژه‌يه‌كى زۆرترى ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه، به‌و واتايه‌ى پڕۆژه‌ى به‌ڵێ بۆ ده‌ستوور پڕۆژه‌ى سياسى و ياسايى ئاكپارتى بوو و له به‌رامبه‌ردا لايه‌نه كوردييه‌كانى توركيا داوايان ده‌كرد، ده‌نگى نه‌خێر بدرێت.
ئاگرى: 27.7ه‌وه رێژه‌كه زياديكردووه بۆ 43.2
مووش: 34.5 زياديكردووه بۆ 50.8
وان: 30.7 زياديكردووه بۆ 42.8
به‌تيليس: له 44.1 زياديكردووه بۆ 59.4
هه‌كارى: له 13.8 زياديكردووه بۆ 31.1.
شرنا‌خ: له 12.3 ده‌نگه‌كانى زياديكردووه بۆ 28.6.
له سێرت ده‌نگه‌كان له 37.2 زياديكردووه بۆ 47.9.
له باتمان له 29.1 زياديكردووه بۆ 36.6.
له ماردين 29.3 زياديكردووه بۆ 41.
دياربه‌كر: له 22.3 زياديكردووه بۆ 32.4
له بينگۆڵ 64.4 زياديكردووه بۆ 72.7.
له تونجه‌ل 12.9 زياديكردووه بۆ 19.4
ئاديه‌مان: 69.1 زياديكردووه بۆ 69.8
له ئورفاش رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى ئاكپارتى له 64.3ه‌وه زياديكردووه بۆ له سه‌دا 70.8.
به گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى لايه‌نگرى ئه‌ردۆغان %10 زيادى كردووه.