كەسوكاری بەركەوتووانی كیمیاباران كێلی گۆڕی شەھیدەكانیان دەشكێنن

لە حكوومەت و بەرپرسانی حزبی ناوچەكە نیگەرانن
kurdistan24.net

K24 - بالیسان

30ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی خەڵکی بالیسان لەلایەن رژێمی بەعس تێدەپەڕێت، بەشێک لە کەس و کاری قوربانیەکان گلەیان لە کاربەدەستانی ناوچەکە ھەیە کە جیاوازیان کردووە لە قەرەبووکردنەوەیان، ئەوان دەڵێن لێرە ھەر کەسێک لایەنەگری لایەنێکی دیاری کراوی دەڤەرەکە نەبێت، قەرەبوونەکراوەتەوە.

بەشێك لە كەسوكاری بەركەوتووانی كیمابارانی بالیسان، بەھۆی نیگەرانیان لە حكوومەت و بەرپرسانی حزبی لەناوچەكە كێلی گۆڕی شەھیدەكانیان شكاندووە، ئەو مۆنۆمێنتەی بۆ قوربانیانی كیمیابارانی بالیسان دروستكراوە خەریكە لەناودەچێت.