ئه‌ردۆغان یه‌كه‌م بڕیاری دستوورە هه‌مواركراوەكە جێبه‌جێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
به ده‌نگهێنانی ریفراندۆمی ده‌ستووری توركیا، هه‌مواركردنه‌وه‌ی 18 ماده‌ی ده‌ستوور په‌سندكرا و ئێدی سیسته‌می په‌رله‌مانتاری له توركیا كۆتایی دێت و هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌نێت.
كه‌ناڵی سی ئێن ئین تورك بڵاوی كرده‌وه، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی وه‌زیران ده‌كات، كه به یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوكم له توركیا ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه یه‌كه‌م گۆڕانكاری ده‌ستوور پاش ریفراندۆم ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌كانی راگه‌یاندراو، فه‌رمی نین و هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په له زۆربه‌ی پارێزگاكان تانه‌یان له هه‌ڵبژاردن داوه و داوای دووباره ژماردنه‌وه‌ی 60% ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا راگه‌یاندراوه، ریفراندۆمی ده‌ستوور به رێژه‌ی 51.41% زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، له به‌رامبه‌ر 48.59% ده‌نگی نا.
هه‌ر پاش په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی راگه‌یاندراوه، توركیا خۆی بۆ به‌جێهشتنی سیسته‌می په‌رله‌مانی ئاماده ده‌كات و "سیسته‌می حكومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی" شوێنی ده‌گرێته‌وه، كه به سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ناسراوه و قوناغێكی نوێ له سیسته‌می حوكم له توركیا ده‌ستپێده‌كات، پاش نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له ته‌مه‌نی سیسته‌می په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.
پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می حوكم چاوه‌ڕێی توركیا ده‌كات، كه بڕیاره له ساڵی 2019 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ و په‌رله‌مانێكی نوێ هاوكات به‌ڕێوه بچێت و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی توركیادا سه‌رۆك كۆمار ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار و پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌گوازرێنه‌وه.
به‌ڵام به‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ناو حزبه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و جارێكی دیكه ببێته سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار، چونكه له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدا، رێگه به سه‌رۆك كۆمار ده‌درێت سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی بكات، له كاتێكدا له سیسته‌می په‌رله‌مانتاری توركیا، سه‌رۆك كۆمار ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه ده‌پچڕێت و پۆستێكی ته‌شریفاتی هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی توركیا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و مافی ئه‌نجامدانی كاری سیاسی یان پشتگیریكردن له لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسی نییه.
له ماوه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می حوكم له توركیا، هه‌ندێ یاسای نوێ ده‌رده‌چن و هه‌ندێكی دیكه هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بگونجێن.
له توركیا بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆك كۆمار ده‌بێته خاوه‌ن حزب و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و كابینه ده‌كات و مافی راگه‌یاندنی باری نائاسایی هه‌یه و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویستی به یاسا گه‌لێكی نوێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی ئێستای په‌یوه‌ندیدار هه‌یه.
سه‌رۆك كۆمار له بواری دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دانانی دادوه‌ر و داواكارانی گشتی هه‌یه كه وه‌زیری داد ده‌بێته ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ده‌سته‌ی دادوه‌ران و داواكارانی گشتی و چوار له ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته به هه‌ڵبژاردنی ده‌ستنیشان ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه داده‌نرێن.
سه‌رۆك كۆمار مافی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ران و له‌سه‌ر كار لادانیان ده‌بێت.