پارتی داد و گه‌شه‌پێدان داوای ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی داد و گه‌شه‌پیدانی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا مسته‌فا عه‌لیتاش رایگه‌یاند پاش به فه‌رمی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی ده‌ستوور، داوای ئه‌ندامییه‌تی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌مواری نوێی ده‌ستووری توركیا كه به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ ببێته ئه‌ندامی پارتی سیاسی، كه له سیسته‌می حوكمرانی ئێستای توركیا (سیسته‌می په‌رله‌مانی) سه‌رۆك كۆمار مافی ئه‌وه‌ی نییه كاری سیاسی بكات و ئه‌ندامی هیچ حزبێكی سیاسی بێت.
سی ئێن ئێن تورك بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا عه‌لیتاش له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به كاتی ئه‌ندامییه‌تی ئه‌ردۆغان له حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی دسه‌ڵاتدار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "پاش رۆژانی 27-28 نیسان داوای ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان له ساڵی 2001 پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی دامه‌زراند و تا ساڵی 2014 سه‌رۆكایه‌تیی حزبه‌كه‌ی كرد و له ماوه‌ی 11 ساڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت له ساڵی 2003 تا 2014، هاوكات سه‌رۆكی حزبه‌كه‌شی بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، به‌پێی یاساكانی توركیا ده‌ستی له حزبه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی رێكخراوه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبه نه‌ما.