بڕیاره 11/6 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت
K24 - هه‌ولێر:
6/11/2017 خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌م خوله‌ی ئێستایه كۆتایی دێت و له بارودۆخی ئاسایی و یاساییدا، پێویسته له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی "كوردستان24"ـی راگه‌یاند" ئه‌وان وه‌ك كۆمیسیۆن ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌ڵام پێویسته پێش دوو مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دیاریكراوه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له كۆمیسیۆن بكات تا هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت".
دكتۆر جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌و كارانه كرد، كه له ئێستاوه كۆمیسیۆن ئه‌نجامیداون، تا پێدویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان له یه‌ك كاتدا ئه‌نجامبده‌ن و له‌وباره‌یه‌وه گووتی" ئێستا ستافه‌كانمان ته‌واون و كاركردن بۆ تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و تۆماری به‌شدارانی راپرسی كه دوو تۆماری جیاوازن، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیای پێویست و پێشكه‌وتوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆن ئه‌وه‌شی گووت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی 6/11/2013 خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌م خوله‌ی ئێستایه، سوێندی یاساییان خواردووه و وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی كاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ئه‌ژمارده‌كرێت، كه‌واته ده‌بێت رۆژی 6/11/2017 كه به گوێره‌ی رۆژمێری زایینی ده‌كاته 4 ساڵ، پێویسته هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، چونكه له‌و رۆژه‌دا واده‌ی ئه‌م خوله كۆتایی دێت. به‌ڵام وه‌ك له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، ده‌بێت 60 رۆژ پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان بكات، تا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه ئێستا به چڕی هه‌نگاوه‌كان ده‌ستیپێكردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، دكتۆر جوتیار عادل گووتی" دیاریكردنی ئه‌و رۆژه له ده‌ست كۆمیسیۆن نییه، به‌ڵام وه‌ك بۆچوونی تایبه‌تی خۆم، به گونجاوی ده‌زانم ریفراندۆمه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كاندا بكرێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئێستا كۆمیسیۆن به ته‌واوی ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه به لایه‌نی كه‌م 60 رۆژ پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌رمانیان پێبدرێت تا رۆژی 6/11/2017 له كاتی ئاسایی خۆیدا، هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ئه‌نجام بده‌ن".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕی 22 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌رخانكردووه.