دوبه‌ی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كاغه‌زدا راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
میرنشینی دوبه‌ی، كاركردن به كاز له نووسراو و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی دامه‌زراوه حكومییه‌كانی راده‌گرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ساڵی 2021 به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاتێكی زۆر و رێوشوێنێكی زۆری رۆتینات له كۆڵی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوبه‌ی ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی وه‌ك سه‌كۆی ناوه‌ندیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كان دامه‌زراندووه.
له‌وباره‌وه "شێخ حه‌مدان بن را‌شد" شازاده‌ی جێنشینی میرنشینی دوبه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی میرنشینه‌كه ده‌ڵێت" دوبه‌ی به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می كاغه‌ز له مامه‌ڵه فه‌رمییه‌كانی ناو حكومه‌تدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت و له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2021 دواین چاپكراوی حكومه‌ت له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌رده‌كات، دوای ئه‌وه ئیتر كار به كاغه‌ز ناكرێت. ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی "دوبه‌ی"ـدایه به‌ره‌و نموونه‌یه‌كی زیره‌كانه.
شێخ حه‌مدان ئه‌وه‌شی گوتووه" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له بواری مامه‌ڵه‌ی دیجیتاڵی حكومه‌تدا به‌دیهاتووه، باوه‌ڕم به‌وه‌یه داهاتوو لیمان ده‌خوازێت ژینگه‌یه‌كی كار له حكومه‌تدا بێنینه ئاراوه كه خاڵی بێت له كاغه‌ز. بۆیه له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته تێبكۆشێت تا پلانی ستراتیژی دابرێژێت بۆ به دیهێنانی باشترین ئاستی ژیان بۆ هاووڵاتیانی و به‌و رێگه‌یه‌ش هه‌م كاتیان بۆ بگه‌رێنێته‌وه و هه‌م ماندووبوونیان كه‌مكاته‌وه، بۆیه ساڵی 2021 ئاهه‌نگی دوایین چاپكراوی حكومی له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌گێڕین و ئیتر ماڵئاوایی لێده‌كه‌ین و له دوبه‌ی كار به كاغه‌ز ناكه‌ین".
لای خۆیه‌وه"یونس ئالناسر" به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی زانیارییه‌كانی دوبه‌ی ده‌ڵێت" سه‌كۆیه‌كی ناوه‌ندیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كانی ده‌زگا حكومییه‌كان ده‌ستی به كاركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه پێویسته‌كان كه له مامه‌ڵه‌كردندا به‌كاردێن بخرێنه ناو سیستمه دیجیتاڵه‌كانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌و ناوه‌نده ناوی(دوبه‌ی پاڵس)ـی لێ ده‌نرێت و توانای كارپێكردنی به‌رزه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه تێچووی گه‌یشتن به زانیارییه‌كان كه‌متر ده‌بێت".
به گووته‌ی ئالناسر، ئه‌و سه‌كۆیه‌ی زانیارییه‌كان، ئاسانكاریی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له نێوان به‌شدارانیدا له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له گۆڕینی ته‌واوه‌تی سیستمی مێرنشینی دوبه‌ی بۆ دیجیتاڵی".