بە گرافیك...لە شارەكەی ئۆجەلان زۆربەی دەنگدەران بە "بەڵێ" دەنگیاندا

"لەکۆی 22 پارێزگای کوردستان 12 یان دەنگی بەڵێ سەرکەوتووە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان، دەنگی بەڵێ بۆ ریفراندۆمی دەستووری توركیا زیاتربووە لە نەخێر، لەکۆی 22 پارێزگای کوردستان 12 یان دەنگی بەڵێ سەرکەوتووە.

لەدوای بردنەوەی دەنگی بەڵێ لە ریفراندۆمەکەی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری خێرابوو لە سوپاسکردنی دەنگدەرانی باکووری کوردستان و رایگەیاند، کە دەنگدەری ناوچە کوردییەکان رۆڵێکی باڵایان ھەبوو لە سەرخستنی ئامانجەکەی و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی لە تورکیادا.

بەگوێرەی ئاماری کۆمیسۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، دەنگی بەڵێ بەرێژەی زۆر بەسەر دەنگی نەخێردا لە باکوری کوردستان سەرکەوتوو و زۆرترین دەنگی بەڵێش لەنێو شارە کوردییەکاندا، شاری رەحا بوو کە شوێنی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی "پەکەکە"یە، بە گوێرەی ئامارەكە لەرەحا 80% دەنگدەران دەنگیان بە بەڵێداوە.