سوڵتان سلێمان ئه‌تاتوك بیری توركه‌كان دێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا، ئه‌كته‌ری ناوداری تورك" خالید ئیرگینج"ـی ناچاركرد، دوای دوو ساڵ له دوایین تویتی، تویته‌ره‌كه‌ی چالاك بكاته‌وه و وێنه‌یه‌كی "مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك" دامه‌زرێنه‌ری كۆماری عه‌لمانیی توركیا بڵاوبكاته‌وه و بۆ توركه‌كان بنووسێت"هه‌رده‌م له یادمه".
— Halit Ergenc (@HalitErgenc) ١٦ أبريل، ٢٠١٧
ئه‌و هونه‌رمه‌نده توركه، له جیهانی عه‌ره‌بیدا به "سوڵتان سلێمان" ناسراوه و دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا، ئه‌و تویته‌ی كردووه و ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و به"نه‌خێر" ده‌نگیداوه و یه‌كێكه له لایه‌نگرانی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا و وا هه‌ست ده‌كات، كۆماره‌كه‌ی ئه‌تاتورك كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌ردۆغان بووه‌ته ده‌سه‌ڵاتداری ره‌های وڵات و چۆنی بوێت ئیدی به‌و شێوه هه‌نگاو ده‌نێت.
هه‌ر چه‌نده "سوڵتان سلێمان" دوو ساڵ پێشتر تویتێكی كردبوو و 174 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێداكردبوو.
به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ئه‌تاتورك جارێكی دیكه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 19 هه‌زار كه‌س به‌شداری ئه‌و پۆسته بوون و 5 هه‌زار كه‌سیش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیانه‌وه بڵاویانكردبووه‌وه.
سوڵتان پێچه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی وڵاته‌كه‌ی ده‌نگیداوه و پێیوایه، میراتی كۆماره‌كه‌ی ئه‌تاتورك كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.