دیداری ئیسلامییەكان بەشداری ژنانی لە بڕیاری سیاسی ھێنایەوە بەرباس

"ژنانی بەتوانا پۆستیان پێبدرێت نەك بۆشاییان پێ پڕبكەنەوە"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دیداری لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان لە سلێمانی جارێکی دیكە پرسی بەشداری ژنانی لە بڕیاری سیاسی ھێنایەوە بەرباس، بەشێک لە ژنانی پارتە سیاسییەکان بە پاشەکشەی ژن لە بڕیاری سیاسی دەزانن لە بەرامبەردا ژنانی لایەنە ئیسلامییەکان دەڵێن کاری سیاسیان ھاوشانی پیاوانە، بەڵام نایشارنەوە کە بەشداری ژن لە ناوەندی بڕیاری سیاسی بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ئاستی پێویستدا نییە.