گۆڕان ھەموو پۆستهكانی له سلێمانی و ههڵهبجه وهرنهگرتووە
K24 - سلێمانی
لەکۆی نزیکەی 850 پۆست لە ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، بزووتنەوە گۆڕان تەنھا نزیکەی 40 پۆستی پێدراوە و ھەڵسوڕاوێکی گۆڕان لەسەر ئەوپرسە دەڵێت تازە کات نەماوە، بۆ ئەوەی گۆڕان ھەوڵ بۆ وەرگرتنیان بدات، کادرێکی پێشکەوتووی یەکێتیش دەڵێت، کێشەی وەرنەگرتنی پۆستەکان پەیوەندی بە گۆڕان خۆیەوە ھەیە، بەشێک لە رۆژنامەنوسانیش دەڵێن یەکێتی رێککەوتنامەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارھێناوە.