بەوێنە.. بەبەختترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان
K24- هەولێر
سەدان یاریزان خەون بە یاریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەبینن و خۆزگە بەو رۆژە دەخوازن رۆژێک بێت لە یاریگەوە گوێ لە سروودە بەناوبانگەکەی چامپیۆنزلیگ بگرن، کەچی دەیان یاریزان هەن دەیان یارییان لە خولی پاڵەوانەکان کردووە و جامە گوێچکەدارەکەیان بەرزکردووەتەوە.
لە ریزبەندی ئەو 10 یاریزانەی بەختیان هەبووە و زۆرترین یارییان لە چامپیۆنزلیگ کردووە، چوار یاریزانیان ئیسپانین و ئیکێر کاسیاسی گۆڵپارێزی ئیسپانی 168 جار گوێی لە سروودەکەی چامپیۆنزلیگ بووە و لە مێژووی خولەکە خاوەنی زۆرترین یارییە.