حه‌يده‌ر شه‌شۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى يه‌كێتى كرد
K24 – هه‌ولێر:
حه‌يده‌ر شه‌شۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ده‌ستى له كاركێشايه‌وه.
حه‌يده‌ر شه‌شۆ، تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017، به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى كردووه.
گوتيشى: ئه‌و ناتوانێت به‌رده‌وام به ئه‌ركى خۆى بدات له ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به هۆى ره‌وشى شنگال و سه‌رقاڵبوونى به دامه‌زراندنى پارتێكى نوێ به ناوى پارتى ديموكراتى ئێزدى.
ئه‌و پارته نوێيه به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى مۆڵه‌تى له حكومه‌تى عێراق وه‌رگرتووه و داواى مۆڵه‌تيشى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
هاوكات حه‌يده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاراستنى ئێزدخانه كه له دواى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن داعشه‌وه له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014، به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داگيركارى داعش دامه‌زرا.
له ئێستاشدا به گوێره‌ى فه‌رمانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و هێزه خراوه‌ته چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.