لایەنە سیاسییەكان بۆردێك بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی دروست دەكەن
K24 - ھەولێر
بڕیارە دوای جارێكی دیكە گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئەو بۆردە باڵایە دروستبكرێت كە ئەركی جێبەجێكردنی ریفراندۆمی دەكەوێتەسەر، سەبارەت بە ھاتنی گۆڕانیش بۆ نێو بۆردەكە، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، گۆڕان و رێكخەری بزووتنەوەكە دوپپاتیان كردوەتەوە لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیین بۆیە ئەمە خاڵێكی ھاوبەشە بۆ رازیكردنی گۆڕان، سكرتێری حزبی شیوعیش داوا دەكات ھیچ لایەنێژی سیاسی فەرامۆش نەكرێت.