ترەمپ پێداچوونه‌وه به پێدانی ڤیزای ئه‌مریكا ده‌كات
K24 - ھەولێر
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێكی جێبه‌جێكار ئیمزاكرد كه به هۆ‌یه‌وه پێداچوونه‌وە به پێدانی ڤیزا بۆ هێنانی هێزی كاری كارامه و پسپۆر بۆ ئه‌مریكا ده‌كرێت.
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه ترمپ له كاتی سه‌ردانكردنی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌ستە و ته‌كنۆلۆجیا له شاری كێنۆشا له ویلایه‌تی وێستكۆنس، ئه‌م بڕیاره‌ی ئیمزاكرد.
ئەم بریارەی ترەمپ پێچەوانەی بڕیارەكانی پێشوویەتی كه رێگه به پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا به هاووڵاتیانی بیانی ده‌دات، به ئامانجی هێنانی هێزی كاری كارامه بۆ به‌شی به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنۆلۆجیا له ئه‌مریكا.
تره‌مپ له یه‌كه‌م بڕیاری پاش بوون به سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی حه‌وت وڵاتی به زۆرینه موسڵمانی ئێران، عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، لیبیا، سوماڵ و سودان بۆ ناوه‌وه ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ قه‌ده‌غەی كرد و هاتنی كۆچبه‌رانی ئه‌م وڵاتانه‌شی بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ له له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی فیدراڵ ره‌تكرایه‌وه و له له لایه‌ن دادگای فیدراڵ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
تره‌مپ له دووه‌م بڕیاری دژی كۆچبه‌ران، هه‌ندێ گۆڕانكاری له بڕیاری یه‌كه‌می كرد و ناوی عێراقی له لیسته‌كه ده‌رهێنا و ئه‌وانه‌شی كه پێشر ڤیزا‌یان هه‌بوو ده‌توانن، بێنه ناو ئه‌مریكا. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، له لایه‌ن دادوه‌رێكی دیكەی فیدراڵ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیرا.
بڕیاری سێیه‌می تره‌مپ له باره‌ی كۆچبه‌ران، گۆڕانكاری له پێدانی ڤیزای جۆری H-1B ده‌كرێت بۆ هاتنی هێزی كار بۆ ئه‌مریكا. ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی دروشمێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن كه رایگه‌یاندبوو "شتی ئه‌مریكی بكڕه و كه‌سی ئه‌مریكی دابمه‌زرێنه".
راوێژكارانی ترەمپ لە بارەی ئەم بڕیارەوە رایانگەیاند ئامانجی بڕیارە نوێیەكە، دانانی سیستەمێكی ژێھاتە بۆ راكێشانی ھێزی كاری پسپۆری بیانی.
ترەمپ بۆ خۆی لەم بارەوە گوتی "بەم كارە لە پەیامێكدا بە جیھان دەڵێین ئێمە بەرگری لە كرێكاران دەكەین و كاركردن دەپارێزین و لە كۆتاییدا ئەمریكا لە سەرەوە دادەنێین".
رەخنەگرانی پرۆگرامی ڤیزای H-1B دەڵێن ھەندێ لە كۆمپانیاكان بە خراپی كەڵكیان لە پرۆگرامی پێدانی ڤیزا وەرگرتووە و بەھۆیەوە ھێزی كاری ئەرزان دەھێننە ئەمریكا و بە پراكتیك دەبنە ھۆی لە ناوچوونی دەرفەتی كار بۆ خەڵكی ئەمریكا.
تره‌مپیش پشتگیری ئه‌م ره‌خنه‌گرانه ده‌كات و ده‌ڵێت "كەڵك وەرگرتنی خراپ له سیسته‌می كۆچبه‌ری بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزی كاری ده‌ره‌كی شوێنی كرێكارانی ئه‌مریكی به هه‌موو جۆره پیشه‌یه‌ك بگرێته‌وه".
هه‌ر له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئێستا ڤیزای H-1B به شێوه‌ی تیروپشكی لۆتاری به شێوه‌ی هه‌ڵكه‌وت پێشكه‌ش ده‌كرێت و ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، له جیاتی ئه‌و پێویسته ئیمتیاز به هێزی كاری ژێهات بدڕیت و ئه‌و كرێكارانه هه‌رگیز شوێنی كرێكارانی ئه‌مریكا نه‌گرنه‌وه".
له ماوه‌ی ئه‌مساڵ داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای له جۆری H-1B ئه‌مریكا 15% نزمبووه‌ته‌وه. له كاتێكدا ساڵانه 200 هه‌زار كه‌س داوای وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیزایه ده‌كه‌ن و هاووڵاتیانی هیند بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیزایه زۆرترین داواكارییان هه‌یه.