حەشدی شەعبی ھۆكارە بۆ نەگەڕانەوەی ھاووڵاتیانی سەعدییە

"تا چەكدارانی حەشدی شەعبی لە سەعدیەبن ئاسایشی ھاووڵاتیان پارێزراو نییە"
kurdistan24.net

K24 - سەعدیە

نزیکەی سێ ساڵە شارەدێی سەعديه‌ی سه‌ر بەشارۆچكه‌ی خانەقین لە چەکدارانی داعش پاکراوەتەوە، بەڵام زۆرینەی دانشتوانی شارەدێکە دەڵێن، تائەو کاتەی چەکدارانی حەشدی شەعبی له‌ سه‌عدییه‌ بن، ئامادە نین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێت، تا چەکدارانی حەشدی شەعبی له‌و ناوچانه‌دا بن، ئه‌وا ئاسایشی هاووڵاتیان پارێزراو نییه‌.