گاردیان وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه بڵاوده‌كاته‌وه كه ناچار به له‌شفرۆشی كراون
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، له راپۆرتێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له‌و منداڵه په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته یۆنان، به ناچاری كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی قاچاخچییه‌كان بده‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه یه‌كجار زۆره، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكیان له‌گه‌ڵدا بێت هاتوونه‌ته یۆنان، بۆ پێدانی پاره به قاچاخچییه‌كان و گه‌یشتنیانییان به وڵاتانی باكووری ئه‌وروپا، ناچارن له‌شفرۆشی بكه‌ن.
په‌یامنێری ئه‌و رۆژنامه‌یه، به‌ناوی دایان تایلۆر، له راپۆرته‌كه‌دا روونیكردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و منداڵانه، له‌م ناوچانه هاتوون، كه گرژی و ئاڵۆزی و جه‌نگییان تێدایه، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی سووریا، ئه‌فغانستان و پاكستان.
كێشه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ش له‌و كاته ده‌ستپێده‌كات، كاتێك ده‌گه‌نه دوورگه‌كانی یۆنان و هیچ پاره‌یه‌كیان پێ نامێنێت پێی بگه‌نه وڵاتانی باكووری ئه‌وروپا، بۆیه ناچار ده‌بن له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن و پاره‌كه‌ش بده‌نه قاچاخچییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین گه‌شتی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "ناكرێ چیدیكه بێده‌نگ بین، له‌كاتێكدا منداڵان به رۆژی رووناك ناچار به كاری له‌شفرۆشی ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌ركی ئه‌وان وه‌ك مرۆڤ، بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌م جۆره كارانه و له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌رپرسیارێتی بگرنه‌ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و كاره بكه‌ن، كه بووه‌ته هۆی سووكایه‌تی به كه‌رامه‌تی مرۆڤ.