رێكخراوى قه‌ده‌غه‌ى چه‌كى كيميايى: سارين له خان شێخۆن به‌كارهاتووه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكى به‌ريتانى دواى لێكۆڵينه‌وه له هێرشه كيمياييه‌كه‌ى خان شێخۆن، رايگه‌ياند، مادده‌ى سارينى ژه‌هراوى و مادده‌ى هاوشێوه‌ى به‌كارهاتوون.
شانده به‌ريتانييه‌كه له زارى به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ى شيكار و لێكۆڵينه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه مادده‌ى سارين و هاوشێوه‌ى له خان شێخۆن به‌كارهێنراوون.
ئه‌و ئه‌نجامه‌ش پشكنينه‌كانى پێشووى هه‌ريه‌ك له توركيا و بريتانيا پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كيميايى له خان شێخۆن ئه‌نجاميان دابوو.
رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى له‌سه‌ر به‌ركه‌وتووانى كيميايى له توركيا لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه.
رووسيا داوايكردبوو، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بێلايه‌نانه له باره‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن بكرێت.
ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا و بريتانيا دژى ئه‌و بۆچوونه‌ى رووسيان و له‌و بڕوايه‌دان سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه.
له به‌رامبه‌ردا رووسيا ڤيتۆى له دژى پڕۆژه‌يه‌كى ئه‌و سێ وڵاته به‌كارهێنا و رێگه‌ى نه‌دا سوپاى سووريا به تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى بۆردومانه‌كه له قه‌ڵه‌مبدرێت.
رۆژى 4ى نيسانى 2017، دواى بۆردومانێكى فڕۆكه‌كانى سووريا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى خان شێخۆن له سنوورى ئيدلب، 86 كه‌س گيانيان له ده‌ستدا و 100 كه‌سى ديكه‌ش به هۆى به‌ركه‌وتنى چه‌كى كيميايى بريندار بوون.
سووريا ده‌ڵێت: دواى بۆردومانكردنى باره‌گاى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان له حه‌شارگه‌ى ئه‌واندا گازى كيميايى بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌وان حه‌شاريان داوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارى بهێنن.
ئه‌و رووداوه بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئيداره‌ى ئه‌مريكا دواى شكستى پرۆژه‌كه‌يان له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به 59 مووشه‌كى تۆماهۆك فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى سووريا بۆردومان بكات.
كۆشكى سپى رايگه‌ياندبوو، له‌و فڕۆكه‌خانه‌يه‌وه فڕۆكه‌كانى سووريا هه‌ڵفڕيبوون و چه‌كى كيمياييان له دژى خه‌ڵك له خان شێخۆن به‌كارهێناوه.