ئه‌ردۆغان: به تره‌مپم گوتووه پێویسته كۆتایی به یه‌په‌گه بهێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ته‌ئكیدی كرده‌وه، ئێستا سوریا دابه‌شبووه و پارچه پاچه كراوه و سه‌رۆكی ئه‌مریكام ئاگاداركردووه‌ته‌وه پێویسته كۆتایی به "یه‌په‌گه" بهێنرێت.
ئه‌ردۆغان له‌و كاته‌ی له به‌رنامه‌ی "بلا حدود"ـی كه‌ناڵی جه‌زیره میوانداری كرابوو گووتی" دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكام ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته كۆتایی به یه‌كێنه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له سووریا بهێنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا فێڵی لێكردووین، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه، سیاسه‌تی ئه‌مریكا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت".
ده‌ره‌بای ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق رووده‌دات، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له‌وێ رووده‌دات توركیا ئازار ده‌دات، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌ب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌دا ناكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به دۆسییه‌ی ئێرانی، هۆشداریدایه تاران كه بڵاوكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و په‌لهاوێشتن بۆ فراوانكردنی نفوزی فارسیی، ئه‌نفه‌ره ئازار ده‌دات".