هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه سزایه‌كه‌ی نێیمار له لالیگا كه‌م ده‌كرێته‌وه و به‌شداریی كلاسیكۆ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 20 نیسانی 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆی دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه لێژنه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له سزایه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریانداوه ئه‌مڕۆ قسه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی نێیمار بكرێت.
نێیماری هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لالیگای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مالاگا به كارتی سووركرایه ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه بۆ دوو سڕ كرا، به‌م هۆیه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نیمۆ به‌رامبه‌ر سوسیداد یاری نه‌كرد، به‌ڵام كارگێرانی بارسێلۆنا له دادگه‌ی كاسی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵایان تۆمار كردووه تا ئه‌م یاریزانه به‌شداریی یاری كلاسیكۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بكات.