سه‌ندیكای پزیشكان به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌ی هاووڵاتیان و میدیاكان له هه‌ڵه پزیشكییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كیان بۆ كوردستان24 ناردووه، به‌رامبه‌ر به‌و ره‌خنه و هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپه‌ینه‌ی دژی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه و خۆیان له‌و كه‌موكورتیانه بێ به‌ری ده‌كه‌ن و به چه‌ند خاڵێك هۆكاره‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خراپیی سیستمی ته‌ندروستی و داوا ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌زووترین كات راستى و دروستى ئه‌وحاڵه‌ت و رووداوانه بخاته‌روو و چیدیكه پزیشكان نه‌بنه قوربانى خاڵه لاوازه‌كانى سیسته‌مى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌و گله‌یی و ره‌خنانه‌ی له ئاسته جیاوازه‌كاندا له پزیشكان ده‌گیرێت، پاش روودانی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی پزیشك و په‌رستاره‌كانی ناو نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و دوایین حاڵه‌تیشیان به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك له دانانی كانۆلاوه، منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵان بوو به ناوی"سه‌نا" و ده‌ستی دووچاری نه‌خۆشی هات و دواتر ده‌ستیان بڕیییه‌وه.
ئه‌و رووداوه‌ش دۆسییه‌ی هه‌ڵه پزیشكییه‌كانی جوڵاندووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكاندا، هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایی دژی خراپی سیستمی ته‌ندروستی و كاری به‌شێك له پزیشكه‌كان ده‌ستیپێكردووه و داوای لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌می و هۆكاره‌كانی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیگه‌رانی كردوون و له به‌یاننامه‌كه‌یاندا داوا له لایه‌نه‌كانى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و سه‌ندیكاى رۆژنامه نووسان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن" پێویسته ئه‌م هێرشه ناڕه‌وا و چه‌واشه‌كارییانه‌ى به‌شێك له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بۆ سه‌ر پزیشكانى كوردستان رابگرن و ئه‌و راستیه تاڵه قبوڵ بكرێ كه‌ناكرێ خراپى سیسته‌مى ته‌ندروستى و كوالێتى به‌شێكى زۆرى ده‌رمان و گرانى نرخ و كه‌م و كوڕیه‌كانى ناو نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌رپێچیه‌كانى تر‌ى بوارى ته‌ندروستى هه‌مووى له‌سه‌ر پزیشكانى ئه‌م هه‌رێمه ئه‌ژمار بكرێت".

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، پێیانوایه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیایی و فراوانه‌ی دژی هه‌ڵه‌ی پزیشكان به‌رپابووه، دژی یاساكانی په‌رله‌مانه، هه‌ر بۆیه، داوایان له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كوردستان كردووه كه ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یاساى په‌رله‌مان ژماره (6)ساڵى (2000) مادده‌ى (36)، به‌ندى (4)و نووسراوى گشتاندنى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى به ژماره (174) له‌به‌روارى 6/2/2014 له‌لایه‌ن هه‌ندێك له دادگاكانى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌سه‌ندیكا و پزیشكانى كوردستان ده‌كرێ له ده‌ستگیر كردنى پزیشكان و پشتگوێ خستنى نوێنه‌رى سه‌ندیكاى پزیشكان له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كان قبوڵ نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه كه‌مترین مافى پزیشكانه كه به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت كردن و رزگار كردنى گیانى هاوڵاتیانى هه‌رێمدان".
سه‌ندیكا پزیشكییه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان گوتووه" كه‌رتى ته‌ندروستى و پزیشكان سامانێكى نه‌ته‌وه‌یین و هه‌ر بێڕێزیه‌ك به‌رامبه‌ریان راسته‌وخۆ كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان . هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ پارێزگارى كردن له مافى پزیشكانى كوردستان و چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى كردارى له‌و ناوه‌ندانه ده‌كه‌ن كه كۆپییه‌كی به‌یاننامه‌كه‌یان بۆ ناردووه و ده‌ڵێن " داواكارن ئه‌م پێشێلكردنانه رابوه‌ستێ و كار نه‌كاته سه‌ر ده‌روون و ووره‌ى پزیشكان تابتوانن به‌رده‌وام و به له‌خۆبردوانه خزمه‌تى هاوڵاتیانى كوردستان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاره‌تى هه‌ر روداوێك و هه‌ڵوێستێكى نه‌خوازراو له ئاینده‌دا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى ئه‌ستۆی ئه‌وان".