پوتین هێزێكی زرێپۆشی سه‌ربازی بۆ سنووره‌كانی كۆریای باكوور ره‌وانه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر كۆریای باكوور، سه‌رۆكی روسیا ڤیلادمیر پوتین هێزێكی سه‌ربازی بۆ سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ره‌وانه كرد.
ناردنی ئه‌و هێزه چه‌ند رۆژ پاش ئه‌وه دێت كه چین به بیانووی ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی كۆریا، هێزی سه‌ربازیی بۆ سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ ناردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بڵاویكرده‌وه ڤلادمیر پوتین هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ناردووه، له ترسی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر كیم جۆنگ ئون.
سەرۆكی روسیا لەوە دەترسێت پێڵێكی گه‌وره‌ی كۆچ له كۆریای باكوور ده‌ستپێبكات، ئه‌گه‌ر هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ هێرشی سه‌ربازی دژی پیۆنگ یانگ ئه‌نجام بدات.
چین چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا 150 هه‌زار سه‌رباز بۆ سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریا باكوور نارد و په‌كین له‌وه ده‌ترسێت ئاواره‌كانی كۆریا سنووره‌كانی ببه‌زێنن، ئه‌گه‌ر شه‌ڕێك رووبدات.
وێنه‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازی روسیا بۆ سنووره‌كانی كۆریای باكوور بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له رێگه‌دان به‌ره‌و ناوچه سنووره‌كانیان روسیا و كۆریای باكوور.
ئه‌و هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی روسیا كه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ سنووره‌كانی نێوان روسیا و كۆریای باكوور ره‌وانه كراون، به درێژایی 11 مایل له سنووره‌كانی نێوانیان بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
روسیا نه ته‌نیا ترسی له روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له كۆریای باكوور هه‌یه، به‌ڵكو پوتین هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور، ئاڵووده‌بوونی ده‌گاته روسیا.
پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور، واشنتۆن كه‌شتی گه‌لی سه‌ربازیی بۆ نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا ره‌وانه كرد و تره‌مپ ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی به هێزی سه‌ربازی كۆتایی به كێشه‌ی كۆریای باكوور بێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی له كۆریای باكوور، ژاپۆن و ئه‌مریكا كردووه.
میدیا جیهانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه كۆریای باكوور ده‌ست به هێرشێكی پێشوه‌خت بكات، ئامانجیشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مریكایه، كه هێزێكی زۆر بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه كردووه.