ته‌رمی چه‌كدارانی داعش دوای هێرشێكیان بۆ سه‌ر لیوای 91 هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر
لیوای 91 هه‌ولێری سوپای عێراق هێرشێكی داعش له كه‌رتی حاجی عه‌لی له رۆژئاوای موسڵ تێكده‌شكێنێت و ته‌رمی نۆ چه‌كداری داعش له شوێنی شه‌ڕه‌كه به‌جێماوه.
ئه‌و وێنانه‌ی ده‌بینن، ته‌رمی چه‌كدارانی داعشه، كه له هێرشی شه‌وی رابردوویان بۆ سه‌ر لیوای 91 هه‌ولێری سوپای عێراق تێك‌شكاون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند یه‌كێ له كوژراوه‌كانی داعش به‌ناوی ماهیر خمیساتی، پله‌ی ئه‌میری هه‌یه و خه‌ڵكی گوندی خمیساته.
سێ رۆژ به‌ر له ئێستاش له هێرشێكی دیكه‌ی داعش بۆ سه‌ر ئه‌م لیوایه، به‌رپرسی یه‌كه‌می سه‌ربازی ئه‌و گرووپه‌ی داعش به‌ناوی عه‌لی زی خه‌له‌ف كوژرا.
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری هیزه عێراقی و كوردستانییه‌كان ده‌ستپێكرد و له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی پیشمه‌رگه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵیان كۆنترۆڵ كرد و رێگه‌ی بۆ چوونه‌وه ناوه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ ناو شاری موسڵ له به‌شی رۆژهه‌ڵات و باكوور كرده‌وه.