تره‌مپ له زیندانی میسر رزگاریكرد و له كۆشكی سپی پێشوازی لێ‌كرد
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
ئایه حیجازی، ئه‌و چالاكوانه ئه‌مریكییه به بنه‌چه میسرییه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵی له زیندانه‌كانی وڵاتی یه‌كه‌میدا برده‌سه‌ر، ئێستا ئازادبوو و پاش گه‌یشتنه‌وه‌ی به وڵاتی دووه‌می"ئه‌مریكا" له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیڤانكا تره‌مپ، له ئۆفیسه هێلكهییكهی كۆشكی سپی ده‌ركه‌وت.
تره‌مپ به گه‌ڕانه‌وه‌ی حیجازی زۆر خۆشحاڵ بووه، گوتوویه‌تی زۆر "گه‌وره‌و خۆڕاگر" بووه.
تره‌مپ له‌و كاته‌ی حیجازی له ته‌نیشتی دانیشتبوو، گووتی" ئێمه زۆر دڵخۆشین به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایه حیجازی" ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه ئێستا له ئۆڤاڵ ئۆفیسه له‌گه‌ڵ براكه‌یدا".
له‌وباره‌وه، شۆن سپایسه‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند" سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و له پشت په‌رده‌وه رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له ئازادكردنی ئایه حیجازی و ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر باسكردووه، له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه‌وه، به دواداچوونی بۆ كه‌یسی حیجازی كردووه و تیمی ئاسایشی نیشتیمانی راسپاردبوو تا هه‌نگاو به ئاراسته‌ی ئازادكردنی هه‌ڵبگرن".
.jpg)
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی گووتی" تره‌مپ زۆر لێبڕاوانه پرسه‌كه‌ی به گوێی سیسی دا داوه و بایه‌خی ئازادكردنی حیجازی پێ راگه‌یاندووه، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك تره‌مپ دڵخۆشه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كچه چالاكوانه بۆ خاكی نیشتیمان"
ئایه حیجازی و محه‌مه‌د حهسهنینی هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی "وڵاته‌كه‌م"ـیان دامه‌زراندووه و دوای ئازادكردنیان گه‌یشتنه‌وه بنكه‌ی "ئه‌ندروز"ـی ئاسمانی له ویلایه‌تی ماریلاندی نزیك واشنتۆنی پایته‌خت، ئه‌وان به‌و فڕۆكه‌یه گه‌ڕانه‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به تایبه‌تی ناردبووی بۆ قاهیره تا حیجازی بگه‌ڕێنێته‌وه.
.jpg)
به گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئه‌مریكا، گفتوگۆی ئازادكردنی حیجازی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی خایاندووه و تره‌مپ و سیسی خۆیان به‌شێك بوون له‌و دانووستاندنه.
حیجازی دامه‌زراوه‌ی (وڵاته‌كه‌م)ـی بۆ چاودێریكردنی "منداڵانی سه‌رشه‌قام" دامه‌زراند و چاودێری ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه‌ی ده‌كرد و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ده‌كردن.
به‌ڵام حیجازی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تی"بازرگانیكردن به مرۆڤ" ماوه‌ی 3 ساڵیان له زیندانه‌كانی میسر برده‌سه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێن.
داواكاری گشتی، تۆمه‌تی دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی به مه‌رامی بازرگانی به مرۆڤ و ده‌ستخه‌ڕۆكردنی سێكسی منداڵان و فێڵكردن دابووه پاڵ ئایه حیجازی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و 6 كه‌سی دیكه.
ئیڤانكای كچی تره‌مپیش پاش ئه‌و دیداره كه خۆی ئاماده‌ی بووه، وێنه‌یه‌كی خۆی و ئایه حیجازی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی" به‌خێربێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ت ئایه".
ئیڤانكای كچی تره‌مپیش پاش ئه‌و دیداره كه خۆی ئاماده‌ی بووه، وێنه‌یه‌كی خۆی و ئایه حیجازی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی" به‌خێربێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ت ئایه".
WELCOME HOME, AYA!#GodBlessTheUSA?? pic.twitter.com/CR4I8dvunc
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ٢١ أبريل، ٢٠١٧
جگه له‌وه دۆناڵد تۆهمپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و به‌و گۆرانییه پێشوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه.