"ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی ئه‌تۆمی زیاتر ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژییه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ئه‌گه‌ری " روودانی جه‌نگی ئه‌تۆمی" هۆشداری ده‌دات، هه‌روه‌ها زیادبوونی جه‌نگه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی زیاتر كردووه.
راپۆتێكی تێروته‌سه‌لی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری داماڵینی چه‌ك، وێنه‌یه‌كی ره‌شبینانه‌ی تێدایه و لیستێكی به ناوی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی جیهان ده‌بنه‌وه له خۆگرتووه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه " به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له پاش كاره‌ساتی هێرۆشیما و ناكازاكی، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌نییه وه‌ك كۆتاییهێنان به به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبه دابنرێت و ئیدی مه‌ترسی رۆژه ره‌شه‌كان نه‌مابێت".
هه‌روه‌ها نووسراوه " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌كارنه‌هێنراوه، به‌ڵام جه‌نگی سارد پڕ بووه له‌و هه‌واڵه درۆیانه‌ی گوایه چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه یان سنوردار بوون، له كاتێكدا ئێمه ته‌نها زانیارییه‌كی سنوردارمان له‌سه‌ر وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه".
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی به بیرهێناوه‌ته‌وه كه " هه‌ڕه‌شه‌كه به‌هۆی دروستكردنی زیاتری سیستمی چه‌كه‌كان و ده‌ست به سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن هێزه جیهانییه‌كان زیاتر بووه و "مه‌ترسییه‌كه هێشتا ماوه" ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و چانسه "ئاشتی" له ده‌ست بچێت، ده‌ره‌نجامێكی كاره‌ساتبار به دی دێت".
راپۆرته‌كه داوا له وڵاتان ده‌كات، بیر له پلانی بره‌ودان به سیستمه ئه‌تۆمییه‌كان نه‌كه‌نه‌وه و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بكه‌ن كه ئێستا " دیمه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی" شێواندووه".