كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە، بە گوێرەی راپۆرتی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە ھەوری جیاجیا.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی

كەشناسی ئاشكرای كردووە سبەی ئاسمانی شار و شارۆچكەكانی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیادا.

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی