ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه به دیكتاتۆر ناوی ده‌به‌ن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 22/4/2017، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به "دیكتاتۆر" ناوی ده‌به‌ن گووتی:" ئه‌وانه‌ی واده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ده‌نگمان دژی سته‌م و سته‌مكار به‌رزكردووه‌ته‌وه و رووبه‌ڕوویان وه‌ستاوینه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان له كاتی به‌شداریكردنی له چالاكیی "هه‌فته ئاهه‌نگی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام" له ئیستانبوڵ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه به دیكتاتۆر ناوی ده‌به‌ن".
سه‌رۆككۆماری توركیا له وتاره‌كه‌یدا گووتی:" لێیان گه‌ڕێن با پێمان بڵێن دیكتاتۆر، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز بێ ده‌نگ نابین له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكارانه، چونكه پێغه‌مبه‌رمان فه‌رمانی پێكردووین له سته‌م بێ ده‌نگ نه‌بین".