دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ژمارەیەك لە ئەكتەرانی ھۆلیود بەشداری دەكەن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی ھۆلیود لە 1 مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت، فیلمسازانیش دەتوانن تا کۆتاییەکانی مانگی حوزەیران فیلمەکانیان لە رێگەی پەیجی فەرمی مەستی فیلمەوە ئاراستەی فێستیڤاڵەکە بکەن.