سەركردەیەكی داعش بریندار دەبێت
K24 - ھەولێر
دژە تیرۆری كوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە رۆژی شەممەی رابردوو 22 نیسانی 2017 "ماڵی تیرۆریست حەسەن سعود خەلیل خەلیفە ئەلجبوری ناسراو بە ئەبو تالوت لە رۆژئاوای موسڵ بۆردومانكراوە و بە ھۆیەوە بە سەختی برینداربووە".
هێزه‌كانی عێراق له دوایین پێشڕه‌وییه‌كانیان له رۆژئاوای موسڵ شاری كۆنی موسڵیان به ته‌واوه‌تی ئابلۆقه داوه و نزیك بوونه‌ته‌وه له كۆنترۆڵكردنی مزگه‌وتی نوری، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدای له ساڵی 2014 به پێشكه‌شكردنی گوتارێك تێیدا، خلافه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری هێزه‌كانی كوردستانی و عێراقی ده‌ستپێكرد و له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناوچه‌یه‌كی زۆری له ده‌وروبه‌ری موسڵ كۆنترۆڵكرد و له به‌شی باكووری و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه رێگه‌یان كرده‌وه بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی هیزه‌كانی عێراق بۆ ناو شاری موسڵ.