"خێوه‌تگه‌كانی په‌نابه‌ران له سه‌ربازگه‌ی نازییه‌كان ده‌چن"
K24 - هه‌ولێر:
پاپ فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، ناوه‌نده‌كانی پێشوازیكردنی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا به " سه‌ربازگه‌كانی ده‌ستگیركردن"ـی نازییه‌كان ده‌چوێنێت و داوا ده‌كات به شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی له په‌نابه‌ران بكه‌ن.
له رێوڕه‌سمی رێزگرتن له "شه‌هیدانی مه‌سیحی" له ناویاندا قه‌شه "ژاك هه‌مێڵ" ئه‌و قه‌شه فه‌ڕه‌نسییه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوودا داعش له فه‌ره‌نسا سه‌ری بڕی، پاپ ره‌خنه‌ی له خێوه‌تگاكانی پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران گرت و گووتی:" زۆرینه‌ی ئه‌و خێوه‌تگایانه له سه‌ربازگه‌كانی ره‌شبگیریی سه‌رده‌می نازییه‌كان ده‌چێت، پێده‌چیت رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له مافی مرۆڤ گرنگتر بێت".
پاپ فرانسیس داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به شێوازی یاسایی روو ده‌كه‌نه كیشوه‌ره‌كه، میهره‌بانانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی" له شارستانییه‌تێكدا ده‌ژین منداڵبوون تێیدا كه‌مبووه‌ته‌وه و ده‌رگاش به رووی په‌نابه‌ران داده‌خه‌ن، "ئه‌مه خۆكوژییه".