"فه‌رمانبه‌ره ئێرانییه‌كه" سه‌ری له تره‌مپ شێواندووه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانبه‌رێكی كۆشكی سپی، كه له بنه‌چه‌دا ئێرانییه، گومانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ورووژێنێت و به‌هۆیه‌وه له ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی ده‌یگوازێته‌وه بۆ به‌شی كاروباری ئێران.
بڕیاری گواستنه‌وه‌ی سه‌حه‌ر نه‌ورۆز زاده، وه‌ك به‌شێك له میدیاكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌هۆی گومانه‌كانی تره‌مپه له دڵسۆزی ئه‌و خانمه "فه‌رمانبه‌ره ئێرانییه"، بۆ ئیداره‌كه‌ی و وێبسایتی "بریت پارت"ی ئه‌مه‌ریكیش، له راپۆرتێكدا، ئاماژه‌ی به هه‌مان هۆكاركردووه.
سه‌حه‌ر نه‌ورۆز، كه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌رچووه، ماوه‌ی هه‌شت مانگه له نووسینگه‌ی تیمی پلاندانانی ده‌ره‌وه كار ده‌كات و گوتی: "له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئێرانی ئه‌مه‌ریكی كارمكردووه"، كه به‌شێك له میدیا لۆكاڵییه‌كان وای له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌نجوومه‌نه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به حكوومه‌تی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌وه هه‌یه، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كاری لێده‌كه‌ن و رۆڵییان هه‌یه، ئه‌مه‌ریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه‌كانن.
گۆڤاری "پۆلیتیكۆ"، دوێنێ بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رانی نووسینگه‌ی ده‌ره‌وه ره‌خنه‌یان له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ گرتووه و به پێچه‌وانه‌ی یاسا پارێزه‌ره‌كانی مافی فه‌رمانبه‌ران و سیاسه‌تی وڵات وه‌سفییان كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌حه‌ر نه‌ورۆز زاده، رۆڵێكی سه‌ره‌كی له چۆنیه‌تی داڕشتنی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی هه‌بووه كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، مۆركراوه.
هه‌رچه‌نده نه‌ورۆز زاده، له 2005 و سه‌رده‌می جۆرج ده‌بیلو بووشه‌وه، له ئیداره‌ی كۆشكی سپی كارده‌كات، به‌ڵام له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا، ده‌ركه‌وت و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به ئێران.
سه‌حه‌ر له دایكبووی ساڵی 1982ی ویلایه‌تی كۆنێكتیكه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكایه و بڕواناكه‌ی له زانكۆكانی جۆرج واشنتن و مێریلاند به‌ده‌ستهێناوه.