هه‌سه‌ده: ره‌ققه گه‌مارۆ درا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى رايگه‌ياند، شه‌ڕڤانه‌كانيان له چوار قۆڵه‌وه، گه‌مارۆى ره‌ققه‌ى پايته‌ختى داعشيان له سووريا داوه.
جيهان شێخ ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، شه‌ڕڤانان توانيان رێگه سه‌ره‌كييه‌كانى ره‌ققه كۆنترۆڵ بكه‌ن و رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان ره‌ققه و عێراق به ته‌واوى كۆنترۆڵ كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: هێزه‌كانيان توانيويانه كۆنترۆڵى دوو رێگه‌ى سه‌ره‌كى ديكه بكه‌ن، كه ره‌ققه ده‌به‌ستێته‌وه به شارى ته‌بقه و ديمه‌شقى پايته‌خته‌وه و چيديكه ئه‌سته‌مه چه‌كدارانى داعش چه‌ك و خواردن و پێداويستيان له ده‌ره‌وه‌ى ره‌ققه پێ بگات.
روونيشيكرده‌وه، بۆ ئه‌كه‌مجار له ره‌ققه داعش به‌و جۆره گه‌مارۆ بدرێت.
ئاشكراشيكرد، رزگاركردنى ره‌ققه، ئامانجى كۆتايى ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فوراته كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به هاوكارى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى دژى داعش ده‌ستيانپێكردووه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، رزگاركردنى ره‌ققه زۆرى پێناچێت.