ڤيديۆ.. له ته‌لئه‌بيب به چه‌قۆ هێرشده‌كرێته سه‌ر چوار كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێيدا ديمه‌نى برينداركردنى چوار ئيسرائيلى له ته‌لئه‌بيب ده‌رده‌كه‌وێت كه به چه‌قۆ هێرشيان ده‌كرێته سه‌ر و گرته‌كه له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه تۆمار كراوه.
پۆليسى ئيسرائيل، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه بڵاويكرده‌وه، كه‌سێكيان به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
گوته‌بێژى پۆليس ئاشكرايكردووه، ده‌ستبه‌سه‌ره‌كه له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه و برينداره‌كانيان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رى پێويستيان بۆ ده‌كرێت.