پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و لیژنه‌یه‌كیش بۆ پرسی ریفراندۆم پێكده‌هێنن.
مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزب پاش كۆبوونه‌ی ئه‌مڕۆیان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی له راگه‌یاندراوێكدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو كه له سێ ته‌وه‌ری گرنگ پێكهاتبوو، له‌وانه كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم، پرسی ریفراندۆم و چۆنییه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها پرۆژه نه‌خشه‌ڕێگای یه‌كێتی.
ده‌قی راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی
له زنجیره كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی 23 نیسانی 2017 كۆبوونه‌وه و چه‌ندین بابه‌تیان خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا باس له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا كرا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی له كوردستان دروستبوون و جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان كرایه‌وه بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هه‌روه‌كو باسی هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا کرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و باره گرژه‌ی كه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له به‌غدا دروستببوو.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كه‌له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین كرده‌وه، به‌تایبه‌تی:
أ. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌م پرۆسه گرینگه.
ب. چۆنییه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به شێوازێک كه له خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ پڕۆژه (نه‌خشه رێگا)ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
23/4/2017