دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه حه‌زی له به‌رازه
K24 – هه‌ولێر
له وانه‌یه دوو ملیۆن خه‌ڵكه‌ی له برسان بمرن، به‌ڵام كیم جۆنگ ئون دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه‌ی كۆریای باكوور به پێكه‌نیه‌وه سه‌ردانی كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی به‌راز ده‌كات.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكرده‌وه، كیم جۆنگ ئون له كاتی سه‌ردانكردنی كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی به‌راز پێده‌كه‌نێت و وێنه‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێی وایه دوو ملیۆن كه‌س له ناوخۆی كۆریای باكوور به‌هۆی برسێتی له سه‌ره‌مه‌رگدان.
ده‌شڵێت به‌شی رۆژانه‌ی هاووڵاتییانی 650 گره‌م دانه‌وێله، برنج یان گۆشته. ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ست رژێمه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه رزگاریان بووه‌و رایانگه‌یاندووه خه‌ڵك به به‌رده‌وامی به‌هۆی برسێتییه‌وه ده‌مرن و ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌كه‌ون.

هاووڵاتییه‌ك، كه له سالی 2007 له كۆریای باكوور رایكردووه به ئێكپرێسی راگه‌یاندووه " هه‌موو رۆژێك نیگه‌رانی ئه‌وه بووم به زیندوو ده‌مێنمه‌وه یان ده‌مرن".
دەشڵێت "كه‌سانی وه‌ك من له توێژی خواره‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردنیان سنووردار كراوه، له برسان ده‌مرن".

ئه‌م هاووڵاتییه ئه‌وه‌شی گوتووه "دایكم له بازار كاری ده‌كرد، به‌ڵام به‌شمان نه‌ده‌كرد. هه‌ربۆیه ناچار بووین له شاخه‌كان به‌دوای خواردن بگه‌رێین و گیا و مێشووله و ئاژه‌ڵمان ده‌خوارد، بۆ ئه‌وه‌ی بە زیندوویی بمێنینه‌وه.

به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور، ئه‌مریكا هێزێكی زۆری سه‌ربازی بۆ نیمچه دوورگه‌ی كۆریا ره‌وانه كردووه و هه‌ردوولا ئاماده‌یی خۆیان بۆ شه‌ڕ راگه‌یاندووه و ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕێكی دیكه له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا هه‌یه.
روسیا و چین به بیانووی كاره‌ساتی مرۆیی و ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی كۆریای باكوور هێزێكی زۆری سه‌ربازییان بۆ سنووره هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریا ناردووه.