به‌ڤيديۆ.. له‌نێو مزگه‌وت په‌لامارى به‌ساڵاچووێك ده‌دات
K24- هه‌ولێر
گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڵام شوێنه‌كه ده‌ستنيشان نه‌كراوه، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێ، مزگه‌وتێك ده‌بيته گۆڕه‌پانى شه‌ڕى نێوان گه‌نجێك و به‌ساڵاچووێك.
هه‌روه‌كو له‌و گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك به‌ساڵاچووێك به‌مه‌به‌ستى نوێژكردن كورسييه‌ك ده‌هێنێته ته‌نيشت گه‌نجێك، به‌ڵام گه‌نجه‌كه كه‌مێك كورسييه‌كه له‌خۆى دوورده‌خاته‌وه، له هه‌مان كاتدا به‌ساڵاچووكه سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كورسييه‌كه نزيك بكاته‌وه، چه‌ندين جار ئه‌مه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، تا له‌دواجار ده‌مه‌قاڵێى نێوانيان گه‌رم ده‌بێت و به‌شێوه‌يه‌ك له‌ناو مزگه‌وت ده‌نگ به‌سه‌ريه‌كتردا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و له ئه‌نجامى زيادبوونى توڕه‌يى گه‌نجه‌كه واده‌كات هێرش بكاته سه‌ر به‌ساڵاچووه‌كه.