مامەڵەكردن بەزەوییە كشتوكاڵییەكان پەرە دەستێنێ

شارەوانی سلێمانی ھۆشداری دەدات لە مامەڵەكردن بە زەوییە كشتوكاڵییەكان
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لە چەند ناوچەیەكی نێو شار و دەوربەری شاری سلێمانی، كڕین و فرۆشتن بە زەوییە كشتوكاڵییەكان پەرەی سەندووە، ئەمەش نیگەرانی شارەوانی سلێمانی لێكەوتووەتەوە و سەرۆكی شارەوانی دەڵێت، مامەڵەكردن بەم شێوەیە بە زەوییە كشتوكاڵییەكان نا یاساییە و بەردەوامن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوە،  لەبەرامبەریشدا چەند ھاووڵاتییەك ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە زەوییەكان دەفرۆشرێنە ئەو ھاووڵاتییانەی كە لە رووی توانای داراییەوە كەم دەرامەتن.