ئه‌میرێكی سعوودیی له كاتی چوونی بۆ عه‌مره به رووداوی هاتووچۆ گیانی له ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میرێكی سعوودی به ناوی " ناسر بن سوڵتان بن ناسر بن عه‌بدولعه‌زیز" له كاتی چوونی بۆ مه‌ككه و به جێهێنانی عه‌مره، رۆژی 24/4/2017 له سه‌ر رێگای ( تائیف - ریاز) تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا به ناوی " عه‌بدوڵڵا دووسه‌ری" گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌و ئه‌میره‌ی مردووه، هاوسه‌رگیری كردووه و كچێكی ئه‌میر توركی بن ته‌لال ئال سعودی هێناوه و ناوی نازناوی ناسری هه‌ڵگرتووه كه زڕبرای شا سه‌لمانی پادشای سعوودیه‌یه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه و راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌وه ڤیدیۆی رووداوی هاتووچۆكه‌یه كه بووه هۆی مردنی ئه‌میره سعوودیه‌كه و هاوڕێكه‌ی".