(بی بی سی)ـیه‌كه‌ی ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره
دوای شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ، كارگێرانی یانه‌ی ریال مه‌درید داوا له زیزۆی راهێنه‌ری ده‌كه‌ن شێوازی یاریكردنی له هێڵی پێشه‌وه بگۆڕێت و سێكوچكه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ له هێڵی هێرشبردن دروست بكات.
ئه‌مڕۆ 25 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كارگێرانی ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای پشتگیریكردنی زێدانی راهێنه‌ر، به‌ڵام له شێوازی یاریكردنی زیزۆ توڕه‌شن.
ماركا نووسیویه‌تی: داوا له زێدان كراوه مامه‌ڵه‌ی خۆی بگۆڕێت و له شوێنی (بی بی سی)ـه‌كه‌ی پێشه‌وه سوود له (مۆراتا، ڤاسكێز، خامیس، ئه‌سێنسیۆ و ئیسكۆ) وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێرانی ریال مه‌درید له خراپی ئاستی (كریستیانۆ، به‌یل و بێنزێما) توڕه‌ن و پێیانوایه كاتی ئه‌وه هاتووه كه 3 یاریزانی دیكه شوێنیان بگرێـته‌وه.
كریستیانۆ ئه‌گه‌رچی له چامپیۆنزلیگ سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی پێشكۆتایی كرد، به‌ڵام جگه له دوو یارییه‌كه‌ی بایرن میونشن ئاستی كریس جێگیر نییه، هاوكات گاریس به‌یلیش له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ریال مه‌درید 17 جار تووشی پێكان هاتووه، به‌هۆی بوونی مۆراتا و یاریكردنی بێنزێما به‌رده‌وام ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له زێدانی راهێنه‌ر ده‌گیرێت.