ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی گاریس به‌یل ئاشكرا كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه گاریس به‌یل به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی كلاسیكۆ تا 3 هه‌فته‌ی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 نیسانی 2017، پێگه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه گاریس به‌یل به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی به‌شداریی 6 یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی ناكات.
به گوێره‌ی ماركا، گاریس به‌یل له لالیگا به‌شداریی یارییه‌كانی (دیپۆرتیڤۆ، ڤالێنسیا، گرنادا و سێڤییا) ناكات، هه‌روه‌ها له دوو یاری یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوورده‌كه‌وێته‌وه.
گاریس به‌یلی 27 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی له 2013ـه‌وه له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه 17 جار تووشی پێكان بووه، دوایین جاریش شه‌وی 23ـی ئه‌م مانگه بوو كاتێك له گێمی یه‌كه‌می یاری كلاسیكۆ له خوله‌كی 38 پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و دیسان یاریگه‌ی جێهێشت.