تره‌مپ توركیا نیگه‌ران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، توركیای هاوپه‌یمانی نیگه‌ران كرد، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 24/4/2017 ره‌خنه‌ی له كوشتارگه‌ی ساڵی 1915 ئه‌رمه‌نه‌كان گرت و به " یه‌كێك له تاوانه به كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ناوبرد، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌وه نه‌كرد كه ئه‌وه‌ی روویداوه " كۆمه‌ڵكوژییه".
ئه‌م بابه‌ته‌ش له ناو ئه‌رمه‌نه‌كانی دانیشتووی ئه‌مریكا زۆر هه‌ستیاره و زۆربه‌یان له ویلایه‌تی لۆس ئه‌جلس ده‌ژین.
ئه‌رمه‌نییه‌كان ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و كوشتارگه‌یه به ملیۆنێك تا ملیۆن و نیوێك كه‌س ناوده‌به‌ن.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا دانی به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا نابوو، به‌ڵام له ماوه‌ی 8 ساڵی حوكمڕانییه‌كه‌یدا هیچ هه‌نگاوێكی پێویستی هه‌ڵنه‌گرت، چونكه پێویستیی به هاوكاریی توركیا بوو، به تایبه‌تی له دژایه‌تیكردنی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركردووه و به روونی ده‌ڵێت:" ئه‌مرۆ بیرده‌هێنمه‌وه و رێز له قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی "میدز یێگرن" "ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نه‌كانه بۆ كوشتارگه‌كه) ده‌گرم. ئه‌وه تاوانێكی به كۆمه‌ڵی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مینه".
تره‌مپ ده‌ڵێت:" ساڵی 1915 ده‌ستكرا به ده‌ركردنی ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نی و دواتر كوشتن‌یان، له ساڵانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عوسمانییه‌كاندا به‌ره‌و مردنیان بردن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌رمه‌نییه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان، له پرسه‌دان بۆ كوژرانی بێ تاوانه‌كان، له‌سه‌رمانه ئه‌و داپڵۆسینه به كۆمه‌ڵه‌مان بیربێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دووباره بوونه‌وه‌ی بگرین".
له به‌یاننامه‌كه‌دا تره‌مپ ئه‌وه‌شی گوتووه" خۆشحاڵین به هه‌وڵه‌كانی توركه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان بۆ داننان به‌و مێژووه ئازاربه‌خشه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه به‌ره‌و دروستكردنی داهاتوویه‌كی پڕ دادپه‌روه‌ری و لێبوورده‌یی".
به‌ڵام به‌یاننامه‌كه‌ی تره‌مپ رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌وه، چونكه نه‌یگوتووه "كۆمه‌ڵكوژی" كراوه. هه‌ر بۆیه شۆن سپیایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند" به‌یاننامه‌كه‌ی تره‌مپ هیچ له جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له به‌یاننامه‌كانی ئیداره‌كانی پێشووتری ئه‌مریكا نییه".
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌وه‌نده‌ش نیگه‌ران بووه و رایگه‌یاندووه" لێدوان و به‌یاننامه‌كانی تره‌مپ " پێناسه‌كردنی درۆ و ناڕوونیی تێدایه و ره‌شبینی درووستكردووه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی گوتووه" هیوادارین ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا پشت به چیرۆك و گێڕانه‌وه‌كانی مێژوو نه‌به‌ستێت كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و رق و كینه ناسراون، به‌ڵكو پێویسته ره‌چاوی نه‌هامه‌تییه‌كانی هه‌موو لایه‌ك بكرێت.