ئێنریكی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی یاریزانه‌كانی له مه‌ترسییه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه
لویس ئێنریکێ، یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا هۆشداری دەداتە یاریزانانی کە ئەو یانەیە لەسەر لێواری دابەزیندایە، بۆیە مەترسیدارن و پێدەچێت کێشەیان بۆ دروست بکەن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 نیسانی 2017، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا ده‌ڵێت: سەرکەوتنی کلاسیکۆ کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئێمه هەبووە، هه‌ر یارییه‌كی داهاتووش بۆ ئێمه یاریی كۆتاییه.
ئێنریكی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: گۆڵی سێیه‌می مێسی له كلاسیكۆ ئێمه‌ی زیندوو هێشته‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئێمه ده‌بێت.
له باره‌ی لێدوانی سه‌رۆكی لالیگا، كاتێك گوتویه‌تی گۆڵی سێیه‌می مێسی ئازاری داوم، ئێنریكی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م قسه‌ی خاڤێر تیباسی سه‌رۆكی لالیگا شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، چونكه ئه‌و نابێت لایه‌نگیری بكات.
له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی، راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: هیچ زانیارییه‌كم له‌مباره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام ره‌نگه لیۆ ژیانی وه‌رزشی له بارسا ته‌واو بكات.
بڕیاره سبه‌ی له هه‌فته‌ی 34ـه‌مینی لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی ئۆساسۆنا بكات.