زێدان باس له یارییه چاره‌نووسازه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه ده‌توانن به‌سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ بن، ده‌شڵێت: ڤاران به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئاماده‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 نیسانی 2017، زه‌ینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا ده‌ڵێت: من به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو شتێك له ئه‌ستۆ ده‌گرم و ده‌توانین سبه‌ی گۆڵتۆمار بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش ببه‌ینه‌وه.
له باره‌ی به‌شداریكردنی گاریس به‌یل له كلاسیكۆ، زیزۆ ده‌ڵێت: به‌یل هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه حه‌زێكی زۆری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا هه‌بوو، منیش وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی دیكه ده‌رفه‌تم پێدا، به‌ڵام له به‌ختی ئه‌و پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
له باره‌ی زنجیره پێكانی یاریزانانی یانه‌كه‌ی، زێدان ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌م وه‌رزه له كێبڕكێیه‌كی گه‌وره‌داین، پێكانیش به‌شێكه له تۆپی پێ، واهه‌ست ناكه‌م هۆكاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌كه بێت، چونكه ئه‌وان به ته‌واوه‌تی كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
زێدان ده‌شڵێت: خه‌ڵكانێك زیاده‌ڕۆیی له ره‌خنه‌گرتن له دژی ئێمه ده‌كه‌ن، ئێمه ئێستا دوو ناسناومان له پێشه، له لالیگا 6 یاریمان ماوه، له چامپیۆنزلیگ 3 یاریمان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه له‌به‌رده‌مه.
له هه‌فته‌ی 34ـه‌مینی لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:30 ده‌بنه میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا.